د.یاد نەقشبەندی: زیاتر لە 20 ملیار دینار قەرزارین
رێنماییەكی حكومەت گرێبەستی كڕینی ئامێرێكی نەخۆشیی شێرپەنجەی راگرتووە
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا بۆ نەخۆشییەكانی شێرپەنجە ئاشكرای كرد، رێنماییەكی حكومەتی هەرێم، كڕینی ئامێرێكی گرنگی پشكنینی شێرپەنجەی راگرتووە، ئاشكراشی دەكات كێشەی دەرمانی شێرپەنجە هەرگیز كۆتایی نایەت.
ئەمڕۆ هەینی پەیامنێری 964 لە سلێمانی، لە دیداری كارمەندان و پەرستاران لە هوتێل شاری جوان، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوای دواند و یەكسەر باسی لە بابەتی راگرتنی پڕۆژەی فراوانكردنی سەنتەری ژیانەوە كرد، كە پێویستی بە ئامێرێكی دیكەی پشكنینش دەبێت و چارەسەری ئەو لۆدە گەورەیە دەكات، كە لەسەر نەخۆشخانەی هیوایە.
د،یاد نەقشبەندی بە 964ی وت، سەرەی چارەسەری نەخۆش لە سەنتەری ژیانەوە تا شەش مانگە، سیستەمی ئێل سی وایكردووە گرێبەستی كرێنی ئامێرێكی پزیشكی جێبەجێ نەكرێت.
وتیشی نەبوونی ئامێرەكە كێشەی گەورە بۆ نەخۆشەكان دروست دەكات، ئەگەر تا كۆتایی ئەمساڵ بەردی بناغەی دادەنرێت، لە ماوەی داهاتوو نەخۆشانی شێرپەنجە گرفتی گەورەیان دێتەپێش.
ئاشكراشی كرد، گرێبەستەكە چەند ساڵێكە هەیە و پێویستە هەموار بكرێتەوە.
روسیا ڤاكسینێكی نوێی شێرپەنجەی بەرهەم هێنا
لە بارەی دەرمانی نەخۆشانی شێرپەنجەش وتی، گرفتی دەرمان، گرفتی دەرمانە گرانەكانە و چارەسەر نابێ، تەنانەت لە وڵاتە پێشكەوتووەكانیش چارەسەری بۆ چەند نەخۆشێكی دیاریكراو دەدرێت، كە خەرجییەكەیان زۆر گرانە.
“پێویستە كار لەسەر پشكنینی پێشوەختە بكەین، نەك چاومان لە دەرمان و چارەسەری قورس بێت”، د. یاد نەقشبەندی وای وات.
هەروەها ئەوەشی ئاشكرا كرد، نەخۆشخانەی هیوا ئێستا زیاتر لە بیست ملیار دینار قەرزاری كۆمپانیاكانی دەرمانە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
نەخۆشخانەی هیوا
گەنجێکی سلێمانی چاڵێنجی خۆی کردووە 50 کاتژمێر بێ وەستان رابکات
بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە رادەکات
پارێزگاری سلێمانی
پشتیوانی کەمپەینێکی راکردن بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ نەخۆشخانەی هیوا دەکات
شێرپەنجەی مەمک زۆرترینە
زیاتر لە 3000 حاڵەتی شێرپەنجە لە سلێمانی تۆمار کرا
"گرێبهستیان تهواوبووه و داواش كراوه بمێننهوه"