چەند حاجییەكی کوردستان لە كاتی ئەنجامدانی فەریزەی حەجدا - فۆتۆ: ئەرشیفی 964
چەند رۆژێکی کەم ماوە بۆ ناونووسین
68 هەزار و 400 کەس ناویان بۆ حەجی ئەمساڵ تۆمار کردووە
964+
شۆڕش قادری
پڕۆسەی ناونووسین بۆ حەج بەردەوامە و تا ئەمڕۆ 68 هەزار و 400 کەس ناویان بۆ حەجی ئەمساڵ بەخۆڕایی و بێ هیچ پارەیەک تۆمار کردووە، تا 20ـی ئەم مانگەش هاوڵاتیان دەتوانن ناوی خۆیان تۆمار بکەن.
کاروان ستوونی وتەبێژی حەج و عومەری کوردستان بە 964ـی وت، نانووسین بۆ حه‌ج بەشێوەی ئەلیکترۆنی به‌رده‌وامە بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك سه‌ردانی هیچ شوێنێك بكات بۆ ناونووسین، یان هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بدات یان فایل و فوتوكوپی و به‌م گه‌رمایه‌ی هاوین، چاوه‌ڕێی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم بكات كه ئه‌مه‌یش گه‌وره‌ترین خزمه‌ت و ئاسانكاریی حكومه‌ته بۆ هاوڵاتیان.
ئاماژەی بەوەشکرد، تائێستا نزیكه‌ی 40 هه‌زار داواكاری بۆ حه‌جكردن پێشكه‌ش كراوه كه ژماره‌یان 68 هەزار و 400 كه‌س ده‌بن، رۆژانه‌یش داواكارییه‌كان زیاد ده‌بێت تاوه‌كوو كۆتا رۆژی ناونووسین کە 20.9.2025ـە.
بەقسەی کاروان ستوونی چەند رۆژێک پاش کۆتاییهاتنی پرۆسه‌ی ناونووسین، تیروپشك بۆ ناوی حاجیانی ساڵی 2026 دەکرێت.
وتەبێژی حەج و عومەری کوردستان داوایشی لە هاوڵاتیان کرد، پشكینین بۆ ناوه‌كانیان بكه‌ن له رێگه‌ی مۆبایلی خۆیانه‌وه یان له رێگه‌ی هه‌ژماره‌ی دیجیتاڵی خۆیانه‌وه بچنه ناو سیستمه‌كه‌وه، چونكه تائێستا زیاتر لە حەوت هەزار و 789 داواكاری پڕ كراوه‌ته‌وه، له خانه‌ی پاشه‌كه‌وت كردن ماون كه ده‌بێت داواكارییه‌كان پێشكه‌ش بكرێت، ئه‌گه‌ر له‌و خانه‌یه بمێننه‌وه ئه‌وا ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه داواكارییان پێشكه‌ش نه‌كردووه.