"منداڵ بوایە کولیەى تەواو کردبوو"
16 ساڵە تامەزرۆیە ناوى بۆ حەج بگەڕێتەوە
964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى
هاوڵاتییەکى شارى سلێمانى، 16 ساڵى لەسەریەکە ناوى خۆى بۆ حەج دەنوسێت، بەڵام ناوى ناگەڕێتەوە، ئەویش نەیکردووەتە کەمتەرخەمى و بڕیاریداوە تا ناوى دەگەڕێتەوە بە عومرە قەرەبووى بکاتەوە.
ئاراس ناجى، هاوڵاتییەکى شارى سلێمانییە و ساڵانێک زیندانى سیاسیى بووە، زۆر تامەزرۆیە بۆ ئەوەى ناوى بۆ حەج بگەڕێتەوە، بەڵام لە 2009 بەدواوە هەموو ساڵێک ناوى خۆى نوسیووە و نەگەڕاوەتەوە.
ئاراس ناجى قسەى بۆ 964 کرد و وتى،”دیارە ویستى خوا بەو شێوەیەیە، بەڵام زۆر تامەزرۆم، وەک قەرەبوویەک لەو ماوەیە هەموو رەمەزانێک چووم بۆ عومرە و پێنج عومرەم ئەنجامداوە”.
هەرچەندە گلەیى نییە لە تیروپشک و شێوازى مامەڵەى حەج، بەڵام وەک دەڵیت، زیندانى سیاسییە و دەکرێت لەبەرچاو بگیرێن و ناویان تۆمار بکرێت بۆ حەج.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح