لەسەر رێگای کەلار – خانەقین

دوو ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و پێنج کەس برینداربوون

شۆڕش قادری

لەسەر رێگای کەلار – خانەقین و لە نزیک گوندی ساڵح ئاغا، دوو ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و پێنج کەس برینداربوون.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 11.9.2025 دوو ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان ئاڵتیما و هۆندا مینی پاس لە نزیک گوندی ساڵح ئاغا پێکیانداداوە و لە رووداوەکەدا پێنج کەس برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

بریندارەکان شۆفێر و چوار سەرنشینی ئۆتۆمبێلی جۆری هۆندا مینی پاسەکە بوون، لەدایک بووی ساڵەکانی 1968 – 1974 – 1980 – 1984 – 1984 ـن.

بریندارەکان گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار و لێکۆڵینەوە لە لایەن تیمی هاتوچۆوە دەستیپێکردووە سەبارەت بە شێواز و چۆنیەتی رووداوەکە.