شوێنەکەیان گواستەوە

بەشی لەدایکبوون و مردووانی ئاکرێ چووە ناو بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی

ئەحمەد مستەفا

تەندروستی ئاکرێ مەبەستییەتی خەڵک و دانیشتووانی قەزاکەی ئاگادار بکات، کە بەشی لەدایکبوون و مردووانی ئاکرێ، بۆ ناو بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ئاکرێ گواستراوەتەوە.

کارمەندەکانیان ئیتر لەوێ دەبن.

تەندروستی شارەکە لە راگەیەندراوێکدا کە 964 بینوویەتی دەڵی، رۆژی پێنجشەممەوە 11.9.2025، مامەڵەی تۆمارکردنی لە دایکبوون و مردووتان هەبووە، وەرن بۆ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئاکرێ و لەوێ بۆتان جێبەجێ دەکەین.

ئاکرێ لە ساڵی 1887 بووەتە قەزا و 246 گوند و سێ ناحیە لە خۆدەگرێت، ئەوانیش ناحیەکانی بجیل، دینارتە و گردەسێنە، ژمارەی دانیشتووانی دەگاتە 221 هەزار کەس.