دەردەدڵی دنیادیدەیەک بۆ 964
“پسکیتەکانم لێ بکڕن، لەوە باشترە دەست پان بکەمەوە”
964+
دیلان محەمەد- سلێمانی
مام رەفیق، دەستگێڕێکی بەساڵاچووی ماندووە لە ژیان و بۆ پەیداکردنی عانەیەک رێگایەکی دوور دەبڕێت، بۆ فرۆشتنی پسکیتەکانی.
75 ساڵ تەمەنیەتی و پیری و نەخۆشی تەواو تەنگی پێهەڵچنیووە، مانگانە 200 هەزار دینار موچەی خانەنشینی هەیە، بەڵام قورسی ژیان و بژێوی ناچاریکردووە لەناو سندوقێکی پلاستیکدا رۆژانە پسکیت بفرۆشێت و دەڵێت، باشترە لەوەی دەست پان بکەمەوە، دەنا ژیان جگە لە هیلاکی هیچی پێنەبەخشیووم.
لە بەیانی زووەوە مام رەفیق کەوتووەتە رێگە، کیلۆ و نیوێک پسکیتی پێیە و هیوا دەخوازێ زوو بیفرۆشێت تا زوو بگەڕێتەوە و پشوویەک بدات، تەنیا داواکاری ئەوەیە پسکیتەکەی لێبکڕن، تا بێ منەتانە بە رەنجی شانی خۆی بژی.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح