رەمەزانە و لەکارکردن نەوەستاون

کاسبکارانی دنیادیدە هیوابڕاو نین و بۆ بژێوی ژیانیان دەجەنگن

دیلان محەمەد – سلێمانی

لەم رۆژگارەدا ژیان بۆ گەنجان و کەسانی لەشساغ، قورس و زەحمەتە، چ جای کەسانی بەتەمەن و دنیادیدە کە بارگرانی ژیان، هیلاکی کردوون.

پەیامنێری 964 چووەتە بازاڕی سلێمانی و چەند کاسبکارێکی دنیادیدەی دواندووە،

سەرەڕای هەڵکشانی تەمەنیان، هیوابڕاو نەبوون و باوەڕیان بە هێز و مەچەکی خۆیان ماوە.

ئەوان چاوەڕوانی رۆژانەیەکی کەمن، تا بژێوی ژیانیانی پێ دابین بکەن و ئێواران کە دەگەڕێنەوە ماڵەوە، بە دەستی بەتاڵ نەگەڕێنەوە و دڵی خێزانەکانیان خۆش بکەن.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری