كه‌سێك له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی خانه‌قین بریندار بوو
راژان مه‌جید – خانه‌قین
له گوندێكی سه‌ر به خانه‌قین بۆمبێكی چێنراو به كه‌سێكدا ته‌قییه‌وه و برینداری كرد، كه‌سوكاره‌كه‌شی ده‌ڵێن ته‌ندروستی باشه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25.2.2023 لە دێی “دەكە”ـى سەر به قه‌زای خانەقین، بۆمبێكی چێندراو بە هەرزەكارێك بە ناوی (عه‌بدوڵا جه‌لیل حوسێن)ـدا ته‌قییه‌وه، كه شوانكاره‌یه، به‌م هۆیه‌وه بریندار بووه و دواتر گواستراوەتەوە نەخۆشخانەی گشتیی خانەقین.
بە پێی وتەی كەسوكاری بریندارەكە بۆ تۆڕی 964، برینه‌كانی عه‌بدوڵا سووكن و تاڕاده‌یه‌كی باش سه‌لامه‌ته و ته‌ندروستی باشه.
هه‌رزه‌كاره‌كه له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌به و تەمەنی 14 ساڵە و پۆلی 2ی ناوەندییە ، بەیانی ئەمڕۆ دەرچووە بۆ لەوەڕاندنی مەڕەكانیان و بۆمبێكی چێنراوی پێدا تەقیوەتەوە.
گوندی ده‌كه نزیكه‌ی 10 بۆ 11 كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌ری قه‌زای خانه‌قینه‌وه دووره.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا