"17 ساڵە چاوەڕێم"

دانەمەزراوانی هەڵەبجە هاتنەوە سەر شەقام

+964​

ئەمەل ناجی- هەڵەبجە

بۆ دووەمجار لەم هەفتەیەدا، دەرچووانی دانەمەزراوی هەڵەبجە هاتنەوە سەر شەقام و ناڕەزایەتییان دژی دامەزراندنی 52 کەس بەبێ خاڵبەندی دەربڕی و دەڵێن “منداڵەکانمان گەورە بوون و هێشتا دانەمەزراوین.”

دڵسۆز ئەحمەد، یەکێکە لە دەرچووە دانەمەزراوەکان بە 964ــی وت:” ئەو دروشمەی کە پێیانداوم  10 ساڵی لەسەر نووسراوە، بەڵام 17 ساڵە خوێندنم تەواوکردووە، بۆیە خۆم ژمارەکەم کردووەتە 17 ساڵ.”

دەشڵێت، داوای مافی خۆم لەوانە دەکەم، کە ئەو کەسانەیان دامەزراندووە کە چەند ساڵێکی کەمە خوێندنیان تەواو کردووە، تەنیا لەبەر ئەوەی واستەیان هەیە یان خزمی بەڕێوەبەرێکن.

شانۆ عەبدوڵا یەکێکی دیکەیە لە دەرچووە دانەمەزراوەکان بە 964ـی وت: “ئێمەش مناڵی ئەم نیشتیمانەین و داوای مافی خۆمان ئەکەین، چەندین کەسمان لەگەڵە کە زیاتر لە 15 ساڵە خوێندنی تەواو کردووە بەڵام دانەمەزراون، لە کاتێکدا ئەوانەی لەو 52 کەسە دامەزراون، هەیانە تەنیا سێ یان چوار ساڵە تەواوی کردووە، و داشمەزراون”.

پێداچوونەوە: باری ساڵح

دەرچوانى دانەمەزراو دژى دامەزراندنى 52 کەس گردبوونەوە

دەرچوانى دانەمەزراو دژى دامەزراندنى 52 کەس گردبوونەوە