کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران
كارنامە چییە؟
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستان كۆبوونەوەی هەیە
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئەمڕۆ چوارشەممە 10.9.2025 ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستان كۆدەبێتەوە، كارنامەی كۆبوونەوەكەش ئاشكرا كرا.
پەیجی فەرمیی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران كۆنووسی هاوبەشی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان لە رۆژی 2ی 9ی 2025، تایبەت بە پێشنیاریان سەبارەت بە پیادەكردنی یاسای راژە و خانەنشینیی پێشمەرگە ژمارە (38)ی ساڵی 2007 دەخرێتە ڕوو.
هاوكات چاوەڕوان دەكرێت ئەنجام و پێشهاتەكانی كۆبوونەوە بەردەوامەكانی نێوان شاندی هەرێم و بەغدا، سەبارەت بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم و بابەتی چارەسەركردنی موچەی فەرمانبەرانی كوردستان بۆ مانگەكانی حەوت و هەشت، بەشێكی دیكەی ئەجێندای كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستان بێت.