مێسی له‌ ترسی تاڵیبان خۆی گه‌یانده‌ ئیتالیا

964+
هێرۆ مەولودی
مورتەزا ئەحمەدی ئه‌فغانی، ئەو منداڵەی 5 ساڵ پێش ئێستا بە پۆشینی درێسێكی له‌ نایلۆن دروستكراو لاسایی جلپۆشێنی مێسیی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی كرده‌وه‌ و ناسرا، له‌گەڵ خێزانەکەی چوونە ئیتالیا.
باوکی ئەم منداڵە دەربارەی چوونیان بۆ ئیتالیا بە تۆڕی بی بی سی راگەیاندوە، لەو کاتەی لیۆنێل مێسی لە قەتەڕ لە ساڵی 2016 چاوی بە مورتەزا کەوت، لە لایەن ده‌سه‌ڵاتی تاڵیبانه‌وه‌ هەڕەشەیان لێکراوە .
باوکی مورتەزا هەروەها دەڵێت، “لە ماوەی 6 ساڵی رابردوودا چەندان جار شوێنی ژیانیان گۆڕیوە، دوای راکردنیشیان لە ئەفغانستان، چوونەتە پاکستان .
مورتەزا ئەحمەدی تەمەن 12 ساڵ، لە لایەن رێکخراوێکی خێرخوازی له‌گەڵ 7 ئەندامی خێزانەکەی لە رۆژی 23 شوبات، گەیشتنە وڵاتی ئیتالیا و لە شاری رۆما گیرساونه‌ته‌وه‌.
به‌ پێی زانیارییه‌كان پێشتر خێزانی مورته‌زا به‌ سه‌ردانێك چووبوونه‌ ئیسپانیا و داوای مافی په‌نابه‌رییشیان كردبوو، به‌ڵام پێیان نه‌درا.