باڵەخانەی نەخۆشخانەی شێرەی نەقیب لە کەلار. وێنە: پەڕەی نەخۆشخانەکە لە فەیسبووک
سبەینێ لە نەخۆشخانەی شێرەی نەقیب
دەرزی خوێنخەستی بە ژنانی دووگیان دەدرێت
توانا نەقی
لە سبەینێوە دەرزی خوێنخەستی لە نەخۆشخانەی شێرەی نەقیب لە کەلار دەدرێت بە ژنانی دووگیان و هەروەها دەفتەری دەرزی درێژخانەیە بۆ ئەوانە دەردەهێنن، کە نیانە.
ئەمڕۆ دووشەممە، نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب بۆ لەدایکبوون و منداڵبوون بڵاویکردەوە، ئاگاداری ژنانی دووگیانی سنوورەکە دەکەنەوە، ئەوانەی لەلایەن پزیشکەوە دەرزی خوێنخەستی جۆری (کلیکسان)ـیان بۆ نووسراوە، سبەینێ سێشەممە 9.9.2025 دەرزییەکە بەردەست دەبێت و دەتوانن سەردان بکەن بۆ وەرگرتنی.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەوانەی کە دەفتەری دەرزی درێژخایەنیان نییە، بۆ دەرهێنانی دەفتەر ئەم پێداویستییانە لەگەڵ خۆیاندا بهێنن:
– وێنەی رەنگاوڕەنگ.
– کۆپی جنسیە یان کارتی نیشتمانی لەگەڵ کۆپی کارتی زانیاری.