له 29 به‌ش و سه‌نته‌ر
له سلێمانى زیاتر له 73 هه‌زار كه‌س چاره‌سه‌رى سروشتى بۆ كراوه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ته‌ندروستى سلێمانى ئاشكراى ده‌كات كه له‌ماوه‌ى ساڵێكدا له 29 به‌ش و سه‌نته‌ر توانیویانه چاره‌سه‌رى سروشتى بۆ زیاتر له 73 هه‌زار هاوڵاتی بكه‌ن.
بەپێی ئامارێكی هۆبەی چارەسەری سروشتی سەر بە بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لەماوەی ساڵێكدا 73 هه‌زار و 31 نەخۆش چارەسەری سروشتیان لە سەرجەم نەخۆشخانە و سەنتەر و مەڵبەند و ناوەندە تەندروستیەكانی سنووری سلێمانی و دەوروبەری، بۆ كراوە.
لە ئێستادا لە 29 بەشی چارەسەری سروشتی لەنەخۆشخانە و سەنتەر و مەڵبەند و ناوەندی تەندروستی ناو شار و دەرەوەی شار لەسنووری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و چەمچەماڵ و دەربەندیخان خزمەتگوزاری چارەسەری سروشتی بۆ هاوڵاتیان ئەنجام دەدرێت.
ئەو نەخۆشخانەی لەو ماوەیەدا چارەسەری سروشتیان بۆ كراوە بریتی بووه له 20 هه‌زار و 741 نەخۆشى پیاو و 36 هه‌زار و 316 نەخۆش ژن بوون و 15 هه‌زار و 974 نه‌خۆشیش منداڵ بوون و هه‌موویان چارەسەری سروشتیان بۆ كراوە.