وەزارەتی دارایی و ئابووری:
“موچەی چەند مانگێکی بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت”
964+
شۆڕش قادری
سبەینێ موچەی سێ مانگی ئەو فەرمانبەرانەی کوردستان دابەش دەکرێت کە لە مانگی تەموزی ساڵی رابردووەوە بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی دامەزراون.
کەمێک لەمەوبەر وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، “سبەی دووشەممە 8.9.2025 موچەی مانگی حوزەیرانی ساڵی 2025 و موچەی مانگەکانی تشرینی یەکەم و تشرینی دووەمی ساڵی 2024ـی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کە لە دوای 1.7.2024 بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون”.
ئاماژە بەوەشکراوە، موچە و شایستە داراییەکانی ئەو فەرمانبەرانە لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.