سەرۆكی فەرەنسا ئیمانوێل ماكرۆن
كەی دێت؟
ئومێد خۆشناو بۆ 964: سەرۆكی فەرەنسا سەردانی هەولێر دەكات
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند سەرۆكی فەرەنسا ئیمانوێل ماكرۆن لە كۆتایی ئەمساڵ سەردانی هەرێمی كوردستان و شاری هەولێر و بەغداش دەكات.
ئومێد خۆشناو لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ 964 شەوی رابردوو لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، ئەوەی ئاشكرا كرد، بڕیار وایە سەرۆكی فەرەنسا ئیمانوێل ماكرۆن لە كۆتایی ئەمساڵ بە سەردانێكی فەرمی سەردانی هەرێمی كوردستان و عێراق بكات.
وتیشی، بەپێی زانیارییەكانیان ماكرۆن لە سەردانەكەیدا بۆ هەولێر دیداری دەبێت لەگەڵ سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەت، دواتریش لە بەغدا لەگەڵ سەرۆك وەزیران و بەرپرسە باڵاكانی دیكەی عێراق دیدار و كۆبوونەوەی دەبێت.
ئومێد خۆشناو یاوەری شاندێكی باڵای هەرێمی كوردستانە، كە ئێستا لە پاریسن و دوێنێ بەشدار بوون لە كردنەوەی رێڕەوی پێشمەرگە لە پارکی ئۆندرێ سیترۆین، كە وەك رێزلێنان بۆ خەباتی پێشمەرگە ئەو رێڕەوە بە ناوی پێشمەرگەوە ناونراوە.
لە پاریسەوە بۆ هەولێر؛ ماکرۆن تەلەفۆنی بۆ نێچیرڤان بارزانی کرد
سەرۆكی فەرەنسا ئیمانوێل ماكرۆن لە درەنگانی شەوی 29.8.2021 سەردانی هەولێری كرد و لە لایەن سەرۆكی هەرێم پێشوازی كرا، دواتر لە 3.11.2023 سەرۆكی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی لە كۆشكی ئیلیزیێ لە پاریس لەگەڵ سەرۆكی فەرەنسا یەكیان بینی و كۆبوونەوە.
پێش ئەوەش لە 17.1.2023 لە كۆڕبەندی داڤۆس ماكرۆن و سەرۆكی حكومەتی هەرێم مەسرور بارزانی دیدارێكیان هەبوو.