نەیانهێشت ئاگرەكە پەرەبسەنێت
چەند رەزوباغ و لەوەڕگایەک لە سماقوڵی لە سووتان رزگار كران
964+
محەمەد فاتیح
زۆر جار تیمەكانی بەرگری شارستانی فریای ئاگركەوتنەوەی ناو دارستانەكان دەكەون و كۆنتڕۆڵی دەكەن، ئەمجارەش نەیانهێشت ئاگرێك لە گوندی سماقوڵی پەرە بسەنێت و رەزوباغی هاوڵاتیان بسووتێنێت.
بەرێوەبەرایەتیی بەرگری شارستانیی قەزای کۆیە، بڵاویكردوە، ئەمڕۆ هەینی کارمەندەکانیان لە بنکەی بەرگریی شارستانیی سماقوڵی، ئاگادار کرانەوە له بوونی ئاگر لە سنووری بنکەکەیان و سووتانی رەزوباغ لە گوندی سماقوڵی گرتك.
روونیشیانكردەوە، کارمەندەکانیان راستەوخۆ گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و توانرا لە ماوەیەکی دیاریکراودا ئاگرەکە کۆنتڕۆل بکەن و چەندين دار هەنار و چەند رەزوباغێك و لەوەڕگایەکی ئاژەڵ له سووتان رزگار بكەن.