لە سێوسێنان
پۆلیسی دارستان فریای داربەڕوویەکی بەتەمەن کەوت
964+
توانا نەقی
درەختێکی گەورەو بەتەمەن لە جۆری بەڕوو لە سنووری سێوسێنان لە فەوتان و وشکبوونی تەواو رزاگار کرا لەلایەن تیەکای پۆلیسی دارستان و ژینگە.
ئەمڕۆ هەینی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، پاش ئەوەی هاوڵاتیەکی ژینگە دۆست لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی بڵاویکردوە کە درەختێکی جۆری بەڕووی بەتەمەن توێکڵەکەی لێبۆتەوە پۆلیس ی دارستان فریای کەوت.
دەشڵێت، دارەکە لە سنووری گوندی عەلیاوای سەربە بنکەی پۆلیسی دارستانی سێوسێنان بووە و بەشێک لەتوێکڵی لێکراوەتەوە ئەوەش دەبێتە هۆی لەناوچوونی.
پۆلیسی دارستان ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر ئەمڕۆ مەفرەزەیەک لە بنکەی پۆلیسی دارستانی سێوسێنان چوونە شوێنی دیاریکراو توانیان کاری پێویست لەقۆناخی ئێستادا ئەنجام بدەن بەمەبەستی رێگری لەوشک بوونی.