چی مەنهۆڵ و چەپەری ئاو وەرگرتنە پاک دەکرێنەوە

هەولێر خۆی بۆ وەرزی باران ئامادە دەکات

964+

ژێوار خدر

هەر لە ئێستاوە و پێش دەستپێکردنی باران شارەوانی هەولێر کەوتووەتە خۆی و ئامادەکاری دەکات و تەواوی مەنهۆڵەکانی شار پاک دەکاتەوە و دەڵێت، شەش تیم پێکهێنراون کاریان تەنیا پاککردنەوەی چالەکانی ئاوە.

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر رایگەیاند، لەلایەن تیمەکان لە بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی، دەستکراوە بە هەڵمەتێکی گشتگیری خاوێنکردنەوەی تەواوی چەپەرەکانی ئاو وەرگرتن، بەر لە هاتنی وەرزی باران بارین لە سنوری سەرجەم شارەوانییەکان.

دەشڵێت، شەش تیم لە بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی پێکهێنراون، کە کاریان تەنیا خاوێنکردنەوەی چاڵەکانی ئاو وەرگرتن دەبێت.

باسی لەوەشکردووە، هەموو ئەو شوێنانەی پێویستیان بە ئامێری تایبەت هەیە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی ئاوەرۆکانی هەولێر، چارەسەر دەکرێن و راستەوخۆ خاوێن دەکرێنەوە.

هەولێر بۆ وەرزی باران ئامادەکاری دەکات

هەولێر بۆ وەرزی باران ئامادەکاری دەکات