سفرە و خوانەکان رازێندرانەوە و باوکێکیش لەبەر کچەکانی لەناو خێمە دەمێنێتەوە

+964

ژووری هەواڵ

لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان یادی مەولود بە زەوق و شەوقێکی زۆرەوە کرایەوە و لە سلێمانی و زاخۆش سفرە و خوان بۆ هەزاران کەسی هەژار و کەمدەرامەت رازێندرایەوە.

چیدی لە سۆران لافیتە رەشەکەی پرسە لەناو بازاڕ هەڵناواسرێ و بە شاشەیەکی ئەلیکترۆنی هاوڵاتیان لە تەعزییەی یەکتر ئاگادار دەکرێنەوە.

باوکێک خاوەنی سێ کچە لە دەرچوانی کۆلێژەکانی خانەقین، ماوەی 17 رۆژە لەگەڵ یەکێک لە کچەکانی دەچێتە ناو مانگرتنی خوێندکارە دەرچوەکان و دەڵێت، تا گرفتەکەیان چارەسەر نەکرێت، لەگەڵیان دەمێنێتەوە.

لە شەقڵاوە دەستنوسێکی کۆن هەیە مێژووەکەی بۆ 138 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، بە قەڵەمی قامیش نووسراوە و هێشتا رەنگ و رووی کاڵ نەبۆتەوە.