تیروپشكی قۆناغی 16ی یۆرۆپالیگ ئه‌نجام درا

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
تیروپشکی قۆناغی 16ی خولی ئه‌وروپا بۆ یانه‌كان “یۆرۆپالیگ” راكێشرا، چه‌ند یارییه‌كی به‌هێز كه‌وتنه‌وه‌.
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 24.2.2024 تیروپشكی قۆناغی 16ی یۆرۆپالیگ له‌ باره‌گای فیدراسیۆنی ئه‌وروپا له‌ سویسرا به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌نجامی تیروپشكه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بوو:
یۆنیون بەرلینی ئه‌ڵمانی – سانت گالیسی بەلجیکی
سێڤییای ئیسپانی – فه‌نه‌رباخچەی توركیا
یوڤێنتۆسی ئیتالی – فرایبۆرگی ئه‌ڵمانی
بایه‌رلیڤەرکوزنی ئه‌ڵمانی – فێرێنچڤارۆسی هەنگاری
سپۆرتینگ لیشبۆنای پۆرتوگالی – ئارسیناڵی ئینگلیزی
مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی – ریال بێتیسی ئیسپانی
رۆمای ئیتالی – ریال سۆسیدادی ئیسپانی
شاختار دۆنێتسکی ئۆكراینی – فاینۆردی هۆڵه‌ندی.
بڕیاره‌ یارییەکانی چوونی قۆناغی 16 له‌ 9ی ئاداری داهاتوو، هه‌روه‌ها دوای هه‌فته‌یه‌كیش یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌بچن.