ساڵى پار بێ پاقلاوه خواردن گه‌ڕایه‌وه به‌رده‌ڕه‌ش
ئه‌مساڵ كه‌مال گۆران 200 سینى پاقلاوه‌ى بۆ مه‌ولود هێنایه هه‌ولێر
964+
عه‌بدولعه‌زیز خاڵند – هه‌ولێر
ئه‌و گه‌نجه‌ى گۆرانه‌تى كه ساڵ پار له كاتى مه‌ولود هاتبووه هه‌ولێر پاقلاوه‌ى مه‌ولودى نه‌خواردبوو، ئه‌مساڵ خۆى 200 سینی پاقلاوه‌ى له به‌رده‌ڕه‌شەوه هێناوه‌ته هه‌ولێر بۆ ئه‌وه‌ى هیچ كه‌سێك وه‌كو ئه‌وى به‌سه‌رنه‌یه‌ت.
كه‌مال گۆران، ئه‌مساڵیش كه‌وته‌وه به‌ر زوومى كامێرای 964 و باسی له‌وه‌كرد ئه‌مساڵ خۆشتره له پار و خۆشحاڵه كه توانیویه‌تى ئه‌و رێژه پاقلاوه‌یه بۆ یادی له‌دایكبوونى پێغه‌مبه‌ر (د.خ) بێنێته هه‌ولێر.
ساڵى پار، له‌هه‌مان ئه‌و بۆنه ئایینییه‌دا كه‌مال به 964 وتبوو كه له به‌رده‌ڕه‌شه‌وه بۆ مه‌ولود هاتووته هه‌ولێر به‌ڵام پاقلاوه نه‌بووه بیخوات، ئه‌و قسه‌یه‌ى بووه ترێندى سۆشیاڵ میدیا و ده‌نگدانه‌وەیه‌كی زۆرى دروستكردبوو.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن