بەبۆنەی یادی مەولود

لە هەولێر کەبابخانەیەک بەخۆڕایی کەباب دەداتە هاوڵاتیان

شۆڕش قادری

ئەگەر تا ئێستا لە جەژنی مەولود تەنیا شیرینی و پاقلاوەت خواردووە بە بەلاش، بزانە کە کەبابیش هاتووەتە مەیدان و لە گەڕەکی هەڤاڵانی هەولێر، کەبابخانەیەک بەو بۆنەیەوە کەبابی بە خۆڕایی بە هاوڵاتیان و منداڵان دا.

شاخەوان کە خاوەنی کەبابخانەیەکە بە 964ـی وت، “بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر (د،خ)، خواردنمان کردووەتە خۆڕایی و چەند ساڵێکیشە ئەم کارە دەکەین”.

“ئەگەر بە شتێکی کەمیش بێ توانیمان دڵی ئەو منداڵانە خۆش بکەین و ئێمەش دڵخۆشین بەو کارە”، شاخەوان وای وت.

هاوڵاتیان و منداڵانیش سوپاسی خاوەن کەبابخانەکەیان کرد و بە سکی تێرەوە گەڕانەوە ماڵەوە.