به‌م هه‌ینییه خوله‌كانی ئه‌وروپا به‌رده‌وام ده‌بن
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
ئه‌مڕۆ هه‌ینی خوله جۆراوجۆره‌كانی ئه‌وروپا له تۆپی پێ درێژه‌یان ده‌بێت، چه‌ند یارییه‌ك به‌ڕێوه ده‌چن.
له ئه‌ڵمانیا گه‌ڕی 22 ده‌ستپێده‌كات و یه‌ك یاری به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كاتێك ماینز له یاریگای خۆیدا به‌رامبه‌ر یانه‌ی مۆنشنگلادباخ یاری ده‌كات.
یارییه‌كه كاتژمێر 22:30 ده‌ستپێده‌كات.
له ئینگلته‌راش یاری كردنه‌وه‌ی گه‌ڕی 25 ده‌كرێت، فولهام و ولڤه‌رهامتۆن له یاریگای ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا كاتژمێر 23:00 به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
هه‌روه‌ها له ئیسپانیا یه‌ك یاری هه‌یه، كاتژمێر 23:00 ئێلچی و ریال بێتیس رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه، كه ده‌ستپێكی گه‌ڕی 23ی خوله‌كه‌یه.
له خولی فه‌ڕه‌نساش، به یاری نێوان لیل و ستاد برێست گه‌ڕی 25 ده‌ستپێده‌كات، كه كاتژمێر 23:00 به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هاوكات له خوله‌كانی به‌لجیكا، هۆڵه‌ندا و پۆرتوگال یاری هه‌یه و خوله‌كان به‌رده‌وامن.