شانه‌ده‌ر و بێستانسۆر به جیهانى بكرێن
شوێنه‌وارى هه‌رێم دوو داواكارى ئاڕاسته‌ى رێكخراوى یونیسكۆ و کۆمسیۆنی ئەوڕوپا كرد
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شوێنه‌وارى هه‌رێم دوو داواكارى ئاڕاسته‌ى هه‌ریه‌ك له رێكخراوى یونیسكۆى سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یكگرتووه‌كان و کۆمسیۆنی ئەوڕوپا كرد، یه‌كێك له داواكارییه‌كانیش شوێنه‌واره‌كانى ئه‌شكه‌وتى شانه‌ده‌ر و پێگه‌ى بێستانسۆر بخرێنه سه‌ر نه‌خشه‌ى جیهانى.
داواكارییه‌كان دوێنێ بوو، كه شاندێكی هاوبه‌شی هه‌ردوو لا سه‌ردانى به‌ڕێوه‌براه‌تى گشتى شوێنه‌اورى هه‌رێمیان كردبوو.
کەیفی مستەفا عه‌لى، بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەوار و کەلەپوورى هه‌رێم به 964،ى وت، سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ مەبەستی بەیەکەوە ئاشنابوون و کاری هاوبەش بووله نێوانیاندا.
وتیشی “داوام لە رێکخراوی یونیسکۆ کرد هەوڵبدەن پێگەی شوێنەواری ئه‌شكه‌وتى شانەدەر و بێستانسوور و سورێژە، بخرێتە لیستی شوێنەوارە جیهانییەکان”.
داواشی لە کۆمسیۆنی ئەوڕوپا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد، ئاسانکاری بکرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شوێنەوار و کەلەپوور و پشتگیری بکرێت لەلایەن کۆمسیۆنی ئەوڕوپا لە هاریکاریکردن و پاڵپشتی بۆ شوێنەوارەکانی کوردستان لە هەر چوار پارێزگاکەى هه‌رێمی كوردستاندا.
شوێنه‌وارى هه‌رێم، نیازی هەموو هاوکارییەکی بۆ شانده‌كه دەربڕی بۆ ئەوەی شوێنەوار و کەلەپوور لە هەرێمی کوردستان زیاتر بەرەو پێش بڕوات و به پێویستیشى زانیووه زیاتر گرنگی به شوێنه‌واره‌كانى هه‌رێم بدرێت و بتوانرێت لە سێکتەری گەشتیاریدا بەکاربهێندرێن.