هاتەوە خوار 68 دۆلار

نرخی نەوت رووی لە دابەزین کردەوە

شۆڕش قادری

نرخی نەوت رووی لە دابەزین کرد و ئەمڕۆ هەر بەرمیلێک هاتە خوار 68 دۆلار.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 4.9.2025 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 67 دۆلار و 18 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەروارد بە دوێنێ ئێوارە نرخەکەی بەرێژەی 0.62% دابەزیوە.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس بە 63 دۆلار و 53 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەی بەرێژەی 0.69% دابەزیوە.

چەند رۆژێک بوو ئەگەرى دروستبوونى شەڕێکى تر لە ناوچەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و جموجۆڵەکان، وایکردبوو نرخى نەوت بەرەو بەرزبوونەوە هەنگاو بنێت، بەڵام ئەمڕۆ جارێکی تر سەربەرەخوار بووە.