10ی ئەم مانگە دیاری کراوە

گەنجە ئازادکراوەکانی لیبیا دەگەڕێنەوە باوەشی خانەوادەکانیان

ئەحمەد مستەفا

هەر 25 گەنجە کوردەکەی لە لیبیا دەستبەسەربوون دەگەڕینرێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان و بە خانەوادەکانیان شاد دەبنەوە، ئەمە دواین زانیارییە لە بارەی چارەنووسی ئەو گەنجانە لە زاری فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 3.9.2025، فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، بە هاوکارى و هەماهەنگى نێوان باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا و فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێمی کوردستان، توانرا سۆراغى 25 گەنجی هەرێمی کوردستان لەو وڵاتە بکرێت و ئازاد بکرێن.

دواى ئازادبوونیان گەنجەکان لەرێگەى ڤیدیۆ کۆڵ راستەوخۆ لەگەڵ بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە دووان.

سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەکە وەک لە راگەیەندراوەکەدا باس کراوە، خۆشحاڵی خۆی نیشانداوە کە تەواوی گەنجەکان سەلامەتن و سوپاسی ئەحمەد سەحاف هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی عیراقی لە تەڕابلوس کردووە.

فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ ئاشكراشی كردووه‌، بڕیارە ئه‌و 25 گه‌نجه‌ی هەرێمی کوردستان، لە رۆژی 10.9.2025 بگەڕێنەوە هەرێمى کوردستان.