سەرکردەکانی رووسیا و کۆریای باکوور ئامادە دەبن

پەکین بە نمایشێکی گەورە و چەکی پێشکەوتوو پەیامێک ئاڕاستەی جیهان دەکات

ژێوار خدر

پەکین ئەمڕۆ نمایشی سەربازییەکی گەورەی سازکرد بەبۆنەی یادی 80 ساڵەی سەرکەوتنی بەسەر ژاپۆندا، کە تێیدا نوێترین چەکی وڵاتەکەی خستەڕوو و زیاتر لە 10 هەزار سەرباز بەشدار بوون.

ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا، و کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور، لە تەنیشت شی جینپینگ، سەرۆکی چین، ئامادە بوون.

ئەم دەرکەوتنە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکای توڕە کرد و لە پۆستێکیدا لە “ترو سۆشیاڵ” وتی، ئەم سێ وڵاتە پیلانیان لە دژی ئەمریکا گێڕاوە.

نمایشەکە تێکەڵەیەک لە چەکی کۆن و تەکنەلۆژیا پێشکەوتووەکانی وەک درۆن و رۆبۆتی ژێ ردەریا خستەڕوو، کە جەختی لەسەر وەبەرهێنانی بەرچاوی چین لە تواناکانی شەڕی نوێدا دەکردەوە.