راهێنه‌ری نه‌جه‌ف به‌هۆی هه‌ولێره‌وه‌ ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
دوای شكستی تیپه‌كه‌ی به‌ یانه‌ی هه‌ولێر له‌ یارییه‌كه‌ی دوێنێ، عه‌بدولغه‌نی شه‌هد راهێنه‌ری یانه‌ی نه‌جه‌ف ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌.
عه‌بدولغه‌نی شه‌هد راهێنه‌رێكی ناسراوه‌ له‌ عێراق، چوار یاری بوو مه‌شقی یانه‌ی نه‌جه‌فی وه‌رگرتبوو، تێیدا دوو به‌رامبه‌ربوون و دوو دۆڕانی هه‌بوو.
ئیداره‌ی یانه‌ی نه‌جه‌ف ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی شه‌هدی ره‌تكرده‌وه‌ و بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ ستافی مه‌شق و یاریزانه‌كان كۆببنه‌وه‌.
دوێنێ ئێواره‌ له‌ گه‌ڕی 18ی خولی نایابی عێراق، یانه‌ی نه‌جه‌ف له‌ یاریگای خۆی به‌ 2-3 گۆڵ به‌ یانه‌ی هه‌ولێر دۆڕا.