20 داواكراو لە كەركوک دەستگیر كران
18 كەسیش بەهۆی شەڕكردنەوە
20 داواكراو لە كەركوک دەستگیر كران
ئەرسەلان عەبدوڵا
فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک دەستگیرکردنی 20 کەسی داواکراوی راگەیاند، هاوکات 18 کەسی دیکەش دەستگیر كران، كە پەیوەندییان بە بەگژیەكداچوون و شەڕکردن هەیە لە شارەكەدا.
لە راگەیەندراوێکدا فەرماندەییەکە ئەمڕۆ سێشەممە 2.9.2025 بڵاویكردەوە، “فیرقە مەیدانییەکانی سەر بە فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک زنجیرەیەک رێکاریان جێبەجێ کردووە بۆ سەپاندنی ئاسایش لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگاکە و بازگە سەرەکییەکانی”.
هەروەها هاتووە” 20 کەسی داواکراو بەپێی فەرمانی دادوەری دەستگیرکراون، کە لەلایەن دادگا پەیوەندیدارەکانەوە دەرچووە”.
“مەفرەزە فریاگوزارییەکانی پۆلیس دەستیانکردووە بە جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردن دژی دوو کەسی داواکراو و غەرامەکردنی 64 ئۆتۆمبێل بەهۆی سەرپێچیکردنی یاساکانی هاتوچۆ، بە هەماهەنگی لەگەڵ مەفرەزەكانی هاتوچۆ، جگە لە دەستگیرکردنی 18 کەس كە لە شەڕ و بەیەكدادانەكانی كەركوك تێوەگلاون”، لە راگەیاندراوەكەدا وا هاتووە.