کارکردنی تیمەکان لە رێگەی کەرکوک بۆ سلێمانی - وێنە: پارێزگای کەرکوک
ماوەی 24 کیلۆمەترە
دەروازەی کەرکوک بەرەو سلێمانی قیر دەکرێ
964+
ئەحمەد مستەفا
کارکردن لە پڕۆژەی نۆژەنکردن و فراوانکردنی رێگەی کەرکوک بۆ سلێمانی بە درێژایی 24 کیلۆمەتر، لەلایەن ئیدارەی کەرکوکەوە بەردەوامە.
ئەم رێگە گرنگ و ستراتیژییە پارێزگاکانی عێراق لە رێگەی کەرکوکەوە بە پارێزگای سلێمانییەوە دەبەستێتەوە، هاتوچۆی هاوڵاتیان ئاسان دەکات، جگە لەوەی نەجاتیان دەدات، لە چاڵ و چۆڵی و رەگلەی زۆر.
ئەندازیار خەبات ئەسعەد راوێژکاری کاروباری ئاوەدانکردنەوەی لە پارێزگای کەرکوک بە 964ـی وت، وەزارەتی ئاودانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق رەزامەندی داوە بە نۆژەنکردنەوە و چاککردنەوەی رێگەی نێوان کەرکوک بۆ چەمچەماڵ بە بڕی 40 ملیار دینار،
لەو نێوەندەشدا دەروازەی کەرکوک، هەردوو شەقامی هاتن و رۆیشتن فراوان دەکرێت بە 12 مەتر بۆ هەرلایەک، بەقسەی ئەندازیارەکە، قیرکردن و نۆژەنکردنەوەی رێگاکان لە بەردەم کۆلیژی قەڵەم لە کەرکوک دەستپێدەکات تا بازگەی بانی مەقان لە نزیک چەمچەماڵ.
دیمەنی کارکردنی تیمەکان؛
