وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق:
له كه‌ركوك 14 كه‌س له‌سه‌ر كوژرانى دوو پۆلیسه‌كه‌ى فریاكه‌وتن ده‌ستگیركران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق ده‌ڵێت، له‌سه‌ر كوژرانى دوو پۆلیسی فریاكه‌وتن له پارێزگاى كه‌ركوك، 14 كه‌سیان ده‌ستگیركردووه و ئاماژه به‌وه ده‌كات، دوو پۆلیسه‌كه له‌كاتى جێبەجێکردنی ئەرکی خۆیان بۆ پاراستنی هاوڵاتیان و پاراستنی ئاسایش شەهید بوون.
ناوخۆى عێراق، له راگەیە‌ندراوێكدا، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، له کاتژمێر 2:00ـی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشه‌ممه، لە بەردەم بارەگای کاندیدێک لە کەرکوک شەڕ دروست بوو، شەڕ و پێکدادانەکە پەرەی سەند و بوو بە هێرشێکی چەکداری لەلایەن پاسەوانانی کاندیدەکەوە و لە ئەنجامدا دوو ئەندامی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن شەهیدکران.
باس له‌وه‌شكراوه، دوو هاوڵاتی دیکەش بریندار بوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەر و دەستبەجێ مەفرەزەکانی پۆلیس و هێزێکیش لە فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک کۆبوونەوە و شوێنی رووداوەکەیان گەمارۆدا و رێوشوێنی یاسایی پێویستیان گرتەبەر.
وه‌زراه‌تى ناوخۆ ئاشكراى ده‌كات، 14 تۆمەتبار کە دەستیان لە رووداوەکەدا هەبووە، دەستگیرکراون و رووبه‌ڕووى یاسا كرانه‌وه.
وەزارەتی ناوخۆ دووپاتی دەکاتەوە، بە توندی و بە تەواوی هێزی یاسا مامەڵە لەگەڵ هەر کەسێک دەکات کە سەرپێچی یاسا بکات، یاخود هێرش بکاتە سەر هێزە ئەمنییەکان، یان هەڕەشە لە ئاسایشی گشتی بکات.
روونیكردووه‌ته‌وه، زۆرترین سزای یاسایی دیاریکراو بۆ سەرپێچیکاران جێبەجێ دەکرێت، و دەخرێنە بەردەم دەسەڵاتی دادوەری بۆ وەرگرتنی سزای دادپەروەرانەی خۆیان.