مارسیدس بێنز هاتەوە مەیدان
964
عادل کانەبی
بە مەبەستی کێبڕکێکردن لەگەڵ کۆمپانیای تێسلا، کۆمپانیای مارسیدس هانای بۆ گووگڵ بردووە بۆ زیادکردنی ئامێری زیرەک بۆ ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانی.
کۆمپانیای مارسیدس بینزی ئەڵمانی رایگەیاند، بە مەبەستی خستنەبازاڕی ئۆتۆمبێلی کارەبایی خودکار، هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای گووگڵ کردووە بۆ ئەوەی سیستمێکی زیرەکی بۆ دابین بکات، کە هاوشێوەی کۆمپیوتەرێکی زیرەک کۆنتڕۆڵکردنی جوڵەی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکەی بکات.
هاوئاهەنگییەکەی مارسیدس لەگەڵ گووگڵ لە ئاستی دابینکردنی گووگڵ ماپ و چەند تایبەتمەندییەکی دیکە دەبێت، کە پێویستە لە ئۆتۆمبێلە کارەباییە خودکارەکاندا بوونی هەبێت.
ئەم هەنگاوەی کۆمپانیا ئەڵمانییەکە، بە مەبەستی کێبڕککردنە لەگەڵ کۆمپانیای تێسلای ئەمریکی و کۆمپانیا چینییەکان، کە لە ماوەی رابردوو پێشەنگ بوون لە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی پێشکەوتوو، کە توانای لێخورینی خوودکارانەیان هەبوو.
مارسیدس-بێنز کە بە شێوەیەکی باو بە مارسیدس و هەندێک جار بە بێنز ناودەبرێت، مارکەیەکی ئۆتۆمبێلی گرانبەهای ئەڵمانییە و لە ساڵی 1926 دامەزراوە.