ئەوانەی دەرەوەی ئیدارەی  پارێزگاکانی هەرێمن

سێ یەکەمەکانی پەیمانگای کەلار ئاگادار کرانەوە بۆ دامەزراندن

964+

توانا نەقی

دەرچووانی سێ یەکەمەکانی بەشەکانی پەیمانگای تەکنیکی کەلار کە دانیشووی پارێزگاکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانن و کارتی زانیاری و نیشتیمانیان پارێزگاکانی دیکەی عێراق ئەمڕۆ وادەی فۆڕم پڕکردنەوەیە بۆ دامەزراندن.

پەیمانگاکە لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاندووە،  لەسەر بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەتوانن لە ئەمڕۆ سێشەممە 2.9.2025 سەردانی هۆبەى تۆماری پەیمانگا  بکەن بەمەبەستی پرکردنەوەی داواکاری و فۆرمی تایبەت بەدامەزراندن لەسەر میلاکی حکومەتی فیدراڵی عیراق.

مەرجەکان بۆ وەرگرتن و پڕکردنەوە فۆڕم پێکهاتووە لە مانە:

– دەرچووانی سێ یەکەمەکانی لە ساڵی 2003ـەوە بەرەوە سەروو دەگرێتەوە وە بەمەرجێک دانەمەزابێت.
– کەسی دەرچوو دانیشتووی پارێزگاکانی دەرەوی هەرێمی کوردستان بێت یاخود کارتی نیشتیمان یان کارتی زانیاری سەربە حکومەتی فیدراڵ بێت.
– هەر دەرچوویەک لەکاتی دیارى کراودا سەردانی هۆبەى تۆماری پەیمانگا نەکات و فۆرم پێشکەش نەکات بێبەش دەبێت لەم پرۆسەیە.
– ئەم پرۆسەیە تاوەکو بەروارى 15.9.2025 بەردەوام دەبێت.

پێداویستییەکانیش کە داواکراوە لە یەکەمەکان پێکهاتووە لە: 

– کارتی نیشتیمانی ( دەرچوو لەگەڵ  دایک و باوک ) ڕەسەن لەگەڵ کۆپیەکی ملەوەن.
– پێویستە یەکێک لەم بەڵگەنامانەی سەر بەحکومەتی فیدراڵ بێت ( کارتی زانیارى یان کارتی نیشتیمانی یان فۆرمی خۆراک ) بیسەلمێنێت کە دانیشتووی دەرەوەى هەرێمە بە ڕەسەن لەگەڵ کۆپیەکی ملەوەن.
–  پێویستە دەرچوو ژمارەی مۆبایلی ( ئاسیا یاخود زێن)ی هەبێت و واتسئاپی لەسەر بێت.
– ئیمێڵى کاراى هەبێت.

وردەکاریی دامەزراندنی سێ یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانام...

وردەکاریی دامەزراندنی سێ یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانامە باڵاکان راگەیەندرا