ئەمڕۆ لە موسڵ

ئەو مزگەوتەی خەلافەتی داعشی لێ راگەیاندرا دووبارە كرایەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

سەرۆك وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ سەردانی شاری موسڵی كرد و كۆمەلێك پڕۆژەی كردەوە، دیارترینیان مزگەوتی نوور و دوو كلێسا بوون.

بەپێی راگەیاندراوی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە 1.9.2025 محەمەد شیاع سودانی لە سەردانەكەیدا بۆ شاری موسڵ، ئەو پڕۆژانەی كردەوە.

*کردنەوەی مزگەوتی گەورەی نووری، ئەو مزگەوتەی لە 2014 رێكخراوی داعش دەوڵەتی خەلافەتی ئیسلامی لێ راگەیاند، دواتریش تەقاندییانەوە، هەروەها منارەی ئەلحەدبای كردەوە، ئەمەش دوای نۆژەنكردنەوەیان

-كردنەوەی کلێسای ئەلتاهیرە بۆ کاسۆلیکە سریانییەكان، دوای ئاوەدانکردنەوەی.

– كردنەوەی كلێسای ئەلساعە بۆ “باوکانی دۆمینیکان” دوای ئاوەدانکردنەوەی.

-سەردانی پڕۆژەی ناوەندی رۆشنبیری مەسیحی، سەر بە کەنیسەی ئەلتاهیرە.

– چاندنی نەمام لە حەوشەی پشتەوەی کەنیسەی ئەلتاهیرە بۆ رێزلێنان لە گیانی قوربانیانی تیرۆر.

-سەردانی دەزگای رۆشنبیری (بیتنا) لە موسڵ.

هەروەها لەگەڵ لەگەڵ کۆمەڵێک کەسایەتی و خانەوادە لە شارەكە كۆبووەوە.

سودانی: 89 پرۆژە بە 100 ملیار دینار لە شنگال جێبەجێ دەکەین

سودانی: 89 پرۆژە بە 100 ملیار دینار لە شنگال جێبەجێ دەکەین