سێ تیمیش له سه‌رسنگن
تیمه‌كانى هۆشیارى و مینهه‌ڵگرتنه‌وه روویان له ناوچه گه‌شتیارییه‌كانى شیلادزێ كردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كاروبارى مینى دهۆك له رێگه‌ى دوو تیمى جیاوازه‌وه روویان له ناوچه گه‌شتیارییه‌كانى ناحیه‌ى شیلادزێ كردووه كه رۆژانه گه‌شتیارێكی زۆر سه‌ردانى ناوچه‌كانى ده‌كه‌ن.
له‌لایه‌ك تیمى هۆشیارى هاوڵاتیان و ئه‌و شوێنانه‌یان به‌سه‌ركرده‌وه و به پۆسته‌ر و لیفلێت رێنمایی خۆپارێزیان له مین و ته‌قه‌مه‌نى پێدان، له‌لایه‌كى دیكه‌ش تیمی مینهه‌ڵگرتنه‌وه‌یان سه‌رقاڵى هه‌ڵگرتنه‌وه‌ى ئه‌و مینانه بوون كه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى ناحیه‌کە دۆزرابوونه‌وه.
كاروبارى مینى دهۆك بڵاویكردووه‌ته‌وه، تیمه‌كانیان سه‌ردانى ئه‌و پڕۆژه رێگاسازییه‌شیان كردووە كه كار له‌سه‌ر دروستكردنى رێگا له سنوورى نێروه و رێكان بۆ پڕۆژه‌ى كۆرنیش ده‌كه‌ن، رێنمایی پێویستیان به تیمه‌كانى رێگاسازی دا.
جگه له‌و تیمه‌ى مینهه‌ڵگرتنه‌وه كه له شیلادزێ كار ده‌كه‌ن، سێ تیمی دیكه‌ى مینهه‌ڵگرتنه‌وه‌ى دهۆك له ناحیه‌ى سه‌رسنگن كارى مینپاكی بۆ چه‌ند زه‌وییه‌كى سنووره‌كه ده‌كه‌ن.
به‌ڕێوه‌بەرایه‌تى مینى دهۆك هاوڵاتیان و گه‌شتیارانى ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه له ئه‌گه‌ر بینینى هه‌ر پاشماوه‌یه‌كی جه‌نگی به زوویی تیمه‌كانیان به ژماره‌ى خێراى 182 ئاگادار بكه‌نه‌وه بۆئه‌وه‌ى گیانیان سه‌لامه‌ت بێت.