"نوێژی كرد ئەوجا گیانی لەدەست دا"

“كارمەند نوێژی كرد ئەوجا گیانی لەدەست دا”

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

كارمەند مامەند، گەنجێكی وێنەگری وەرزشی و لە هەمان كاتد یاریزان بوو، ئەمڕۆ دووشەممە 1.9.2025 بەهۆی جەڵتەی مێشكەوە لە ناو یاریگە لە بەحركە گیانی لەدەست دا.

پەیامنێری 964 لە بەردەم پزیشكی دادی هەولێر، لەگەڵ محەمەد هاشم قسەی كرد وەك شایەدحاڵ و هاوڕێی كارمەند، ئەویش بۆ 964 وتی، “كارمەند لە پشووی نێوان گێمەكان گیانی لەدەست دا، پێش یاریی وتی هەندێك نەخۆشم، دواتر لە پشووی گێمەكان ئاوی خواردەوە و لەهۆش چوو، تەلەفۆنمان بۆ نەخۆشخانەی بەحركە كرد بۆ ناردنی ئیسعاف، بەڵام نەهات و دوای ماوەیەك ئۆتۆمبێلێكیان نارد”.

وتیشی، “كارمەند جەڵتە لێی دابوو، بەڵام زمانی هەڵنەگڕابووەوە، لە نەخۆشخانە زۆر هەوڵیان دا، بەڵام بێ سوود بوو.

محەمەد دەڵێت، پێش یارییەكە كارمەند نوێژی كرد.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا