سبەی و دووسبەی

موچەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سبەی سێشەمە 2.9.2025 هاوکات لەگەڵ دابەشکردنی موچەی وەزارەتی پەروەردە، موچەی مانگی حوزەیرانی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لەسەرتاسەری هەرێم دابەش دەکرێت.

وەزارەتی دارایی لە راگەیاندراوێكدا ئەو زانیارییەی راگەیاندووە و ئاماژە بەوەش دەكەن، رۆژی چوارشەممەش لەگەڵ دابەشکردنی موچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا، موچەی مانگی حوزەیرانی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت، کە تەمویلەکەیان لەسەر داهاتی ناوخۆ خەرج دەکرێت.

بە فەرمى؛ موچەى فەرمانبەران گەیشت

بە فەرمى؛ موچەى فەرمانبەران گەیشت