کەش وهەوا _ هاوین
کەشوهەوا
پلەکانی گەرما دادەبەزن
964+
توانا نەقی
کەشناسی پێشبینی خۆی بۆ کەشی ئەمڕۆ و سبەی خستووەتەڕوو ئاسمان ساماڵ دەبێت دەمەوئێوارەش تۆزێکی سوک ئەبێت بەڵام لە کەرکوک و گەرمیان زیاتر تۆزوخۆڵ بڵاودەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشطی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، سەبارەت بە پکەنای گەرمای ئەمڕۆ هەواڵی خۆش ئەوەیە کە تا دوو پلەیەک نزمتر دەبنەوە.
هەرچی سەبارەت بە کەشی سبەینێیە بەهەمان شێوەی ئەمڕۆ پلەکانی گەرما دەمێننەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 31.8.2025
کەش / بەگشتى ئاسمان ساماڵ دەبێت لە گەڵ هەندێ پەڵە هەور, لە کاتەکانى ئێوارەدا ئەگەرى تۆزێکى سووک هەیە, لە ناوچەکانى کەرکووک و گەرمیان تۆزەکە زیاتر دەبێت .
خێراى با / لەسەر خۆ- مام ناوەند ( 10– 20 )کم/ک هەندێ جار لە هەندێ ناوچە چالاک دەبێت بۆ سەرووى 25کم/ک.
مەوداى بینین / ( 8 – 10 ) کم دەبێت.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە (1-2)پلەى سیلیزى بەراوورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە:
هەولێر : 42 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 42 پلەی سیلیزی
دهۆک : 41 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 43 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 43 پلەی سیلیزی
سۆران : 41 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 30 پلەی سیلیزی
گەرمیان 45 پلەی سیلیزی