ئاڵای ئێران و ئیسرائیل
لە كوێ؟
ئێران: “تۆڕێكی سیخوڕیی ئیسرائیلمان دەستگیر كرد”
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، لە پارێزگای خوراسان تۆڕێكی سیخوڕیی “تیرۆر”یستی سەر بە موسادی ئیسرائیلیان هەڵوەشاندووەتەوە و دەستیان بەسەر كەرەستەی دروستكردنی بۆمب و مووشەكدا گرتووە.
سوپای پاسداران لە راگەیاندراوێكدا ئەمڕۆ شەممە 30.8.2025 دەڵێت، “هەشت ئەندام، كە پەیوەندییان بە دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیلەوە هەبوو، دەستگیركران.
“ئەم کەسانە لە رێگەی ئینتەرنێتەوە مەشقی تایبەتمەندیان لە ئەندامانی دیكەی مۆساد وەرگرتووە و لە کاتی شەڕی ئەم دواییەدا، زانیاریی گرنگ و هەستیاریان لە بارەی شوێنە هەستیارەکان، هەروەها زانیاریی پەیوەندیدار بە کەسایەتییە سەربازییە دیارەکانی ئێرانیان بۆ ئەفسەرانی هەواڵگری ئیسرائیل ناردووە”، لە راگەیاندراوەكەدا وا هاتووە.
ئاماژە بەوەش کراوە، “بەپێی بەڵگەنامە بەردەستەکان، دەستگیرکراوەکان پلانیان داڕشتبوو ئۆپەراسیۆنەکانیان جێبەجێ بكەن، کە بەرپرسانی مەدەنی و سەربازییان بكەنە ئامانج، جگە لە تێکدانی ناوەندە گرنگەکانی شاری مەشهەد، بەڵام لە لایەن هەواڵگریی ئێرانەوە هەوڵەكانیان پووچەڵكراوەتەوە پێش ئەوەی دەستیان بە هیچ بگات”.
هەروەها ئاشكرایان كردووە، دەست بەسەر بڕێک لە کەرەستەی خاودا گیراوە، کە بۆ مەبەستی دروستکردنی مووشەكی سەرەتایی و بۆمب و مین بەكاردەهێنرێن.
ئێران
لە توركیا دەبێت
ئێران دەستپێكردنی گفتوگۆیەكانی لەگەڵ ئەمریكا راگەیاند
ماڵپەڕی ئێكسیۆس
ئەمریكا و ئێران لە توركیا كۆدەبنەوە
زەردباوە و 11 تایبهتمهندی ئهمنی تێدایە
بانکی ناوەندی ئێران دراوێکی نوێی 500 هەزار تمەنی خستە بازاڕەوە
"هەڕەشەکانی ئەمریکا تازە نین"
عەلی خامنەئی: شەڕی ئەمجارە ناوچەیی دەبێت
عەلی لاریجانی: