نەهەنگی ناو حەوزی جۆرجیا لە ئەتلانتا
زۆربەیان لەبرسا دەمرن
رۆژی جیهانیی نەهەنگە و رووبەڕووی لەناوچوون بوونەتەوە
964+
محەمەد فاتیح
لە میانی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی نەهەنگەکان، كە ساڵی 2008 لە دوورگەی هۆڵبۆکس ئەنجامدرا، زیاتر لە 40 پسپۆڕی نەهەنگ و چالاکوانی دەریایی، 30ـی ئابیان بە رۆژی جیهانیی نەهەنگ دەستنیشانكرد و لەو کاتەوە بەردەوام ئەم رۆژە، بووە بە رۆژی هۆشیارکردنەوەی جیهان، سەبارەت بە کەمبوونەوەی ژمارەی نەهەنگەکان.
زۆرترین زانیاری لەسەر نەهەنگەكان
نەهەنگ بە گەورەترین ماسی لە دەریادا دادەنرێت، درێژییەکەی نزیکەی 65 پێیە، سەرەڕای قەبارەی گەورەیان، نەهەنگەکان تەنیا زیندەوەرە زۆر بچووکەکانی دەریایی وەک پلانکتۆن دەخۆن، نەهەنگی مێینە گەورەترە لە نێرەکان، نەهەنگەکان دەتوانن بە هەزاران کیلۆمەتر کۆچ بکەن، تەمەنيان لە نێوان 100 بۆ 150 ساڵدايه.
زانایان و پسپۆرەكان بە پێویستی دەزانن نەهەنگەكان بپارێزرێن، چونکە ژمارەيان لە کەمبوونەوەدایە، وەك ئەوان دەڵێن: نەهەنگ دیمەنێكی سەرنجڕاكێشی هەیە بەڵام مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە و بەپێی یەکێتیی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی سروشت لەهەموو ئاژەڵە دەریاییەکانی دیكە زیاتر مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە.
درێژییەکەی دەگاتە 14 مەتر و کێشی دەگاتە 12 تەن، بەڵام سەرەڕای قەبارەی گەورەی، ددانەکانی زۆر بچووکن و درێژییەکەی لە شەش ملیمەتر زیاتر نییە، هەریەکەیان نەخشێکی ناوازەیان هەیە، پێستی نەهەنگ تەواو ناوازەیە، وەک پەنجەمۆرى مرۆڤ.
نەهەنگەكان پێیان باشە لە دەریاکاندا بسووڕێنەوە تا قووڵایی نزیکەی 50 مەتر، بەڵام دەتوانن تا قووڵایی هەزار مەتر خۆیان نوقم بکەن، خێراییەکەیان نزیکەی پێنج کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدايه، ئەمەش وایان لێدەکات زۆر بەرەوڕووی تۆڕی ماسیگرتن و پێکدادانی کەشتییەکان ببنەوە.
نەهەنگەکان دەتوانن بە ئاسانی پلاستیک بخۆن، ئەمەش کێشەيان بۆ دروست دەكات و لە کۆئەندامی هەرسکردنی نەهەنگەکەدا گیر دەبێت و دەبێتە هۆی مردنیان لە برسا، چونكە چیتر ناتوانێت شت بخوات.
نەهەنگ بەزۆری لە ئاوە کراوەکانی زەریا گەرمەکاندا دەبینرێت و بە دەگمەن لەو ئاوانەدا دەبینرێت کە پلەی گەرمی لە خوار 21 پلەی سەدییەوەیە و دوورگەکانی کەنداو لە هندۆراس، تایلەند، ئەندەنوسیا، فلیپین، ماڵدیڤ و دەریای سوور و زەریای ئەتڵەسی و زەریای هیندی و زەریای هێمن و چەندین شوێنی تر دەژین.
سەرەڕای قەبارە گەورەکەی، نەهەنگەکان مەترسیدار نین بۆ مرۆڤ و گوێڕایەڵن و هەندێک جار رێگا بە خەڵک دەدەن بچنە سەر پشتیان و بەپێی هەندێک خەمڵاندن، پێدەچێت تەنیا دەیان هەزار لەو نەهەنگانە لە سەرانسەری جیهاندا بژین.