دیالە

بە فیتى پەرلەمانتارێکى تر؛ پاسەوانانى پەرلەمانتارێک تەقەى هەڕەمەمى دەکەن

عەمید هەیسەم شەمەری، بەرپرسی بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گشتی دیالە بە964ـی وت،” ئێوارەی ئەمڕۆ پەرلەمانتار “ئەحمەد مەزهەر جبوری” بەمەستی بانگەشەی هەڵبژاردن بەدواداچونی کێشەی هاوڵاتیان، چوەتە ناحیەی “بەهرز” لەپارێزگای دیالە، کەدەگاتە نێو بازاڕی ناحیەکە، لەلایەن کۆمەڵێک کەسەوە بەبەرد ودار و تەماتە روبەروی پەرلەمانتارە بونەتەوە.

وتیشی، بەدڵنیایەوە هێڕشکردنە سەر ئەو پەرلەماناتارە خۆڕسکانە نەبوەو لەلایەن پەرلەمانتارێکی دیکەوە هاندراون، لەبەرامبەریشدا پاسەوانانی ئەو پەرلەمانتارە وەک بەرگریەک تەقەی هەڕەمەکەیان بەنێو خەڵکەکەدا کردوە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە، لەگەڵ ئەوەشدا روداوەکە ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆری لای هاوڵاتیان دروستکردووە.
فەرماندەی پۆلیسی دیالە، لەسەر ئەو روداوەی رویداوە، 11کەسیان دەستگیرکردوە، کە پێنجیان پاسەوانی پەرلەمانتارەکەن و شەشی دیکەیان هاوڵاتین، کە ئەمانە بونەتە هۆکاری دروستبونی گرژی و ئاڵۆزیەکە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح

پەرلەمانتارێكی عێراقی دادگایی كراوە

پەرلەمانتارێكی عێراقی دادگایی كراوە

حکومەتی هەرێم: داهاتی نانەوتی دەخەینە سەر هەژماری وەزا...

حکومەتی هەرێم: داهاتی نانەوتی دەخەینە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ