لە چۆمان
بەبۆنەى مانگى مەولود؛ 1200 کەسى دەعوەت کردووە
+964
ئاکام غەفور-سۆران
بەبۆنەى مانگى مەولود، بنەماڵەیەکى چۆمان هەموو ساڵێک ئێوارە خوانێک رێکدەخەن و خواردنى سەدان کەس ئامادە دەکەن، بۆ ئەمڕۆش خواردنى 1200 کەسیان لە چۆمان ئامادەکردووە.
رۆستەم حاجى عەبدوڵا کە خێرخوازى ئەو بنەماڵەیە و دەستڕۆشتویانە، باسى لەوەکرد،” ئەوە پیشەى هەموو ساڵێکیانە و هەر جارە و لە شوێنێک بۆ ژەمێکى ئێوارە لە یادى مەولود، دۆست و ئاشناین کۆدەکەنەوە و بەیەکەوە نان دەخۆن”.
وەک باسى دەکات، ئەو دەعوەتانە جگە لەوەى خێرى مەولودە، هەمووان کۆدەبنەوە و دیدەنى یەکترى دەکەن و کاتێکى خۆش بەسەر دەبەن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح