سلێمانى

پار کەسێکیان کوشتبوو؛ چوار تۆمەتبارى هەڵاتوو لە هۆتێلێک دەستگیرکران

وریا فەتاح

ئاسایشى سلێمانى، دەستگیرکردنى چوار تۆمەتبارى هەڵاتویان رگەیاند کە ساڵى پار لە دهۆک کەسێکیان کوشتبوو.

بەپێى راگەیەنراوێکى ئاسایشى سلیمانى، تۆمەتبارەکان لە 2024 بەهۆى کێشەیەکى کۆمەڵایەتى، لە پارێزگاى دهۆک هاوڵاتییەکیان کوشتبوو و دواتر هەڵاتبوون.

وەک باسکراوە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، لە 19.8.2025، دوای چاودێری و بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش توانیان هەر چوار تۆمەتبار دەستگیربکەن.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەئێستادا تۆمەتباران بە ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراون و بەپێی تایبەتمەندی کەیسەکەیان، رادەستی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک دەکرێنەوە.