هه‌ولێر و دهۆكیش به‌شدارن
پاڵه‌وانیه‌تیی جۆدۆی وڵاتانی عه‌ره‌بی له شه‌قڵاوه ده‌كرێت
+964
ده‌شتی عارف – هه‌ولێر
پاڵه‌وانیه‌تیی یاریی جۆدۆی وڵاتانی عه‌ره‌بی، مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ له شه‌قڵاوه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كە بڕیارە تیپی ژمارەیەكی بەرچاوی وڵاتانی عەرەبی بەشداریی تێدا بكەن لە پاڵ یاریزانانی هه‌رێمی كوردستانیش له شارەكانی هه‌ولێر و دهۆكەوە.
سەڵاح گه‌ردی، یه‌كێك له راهێنه‌رانی یانه‌ی جۆدۆی هه‌ولێر، به 964ـی وت، “به باشی خۆمان بۆ پاڵه‌وانیه‌تییه‌كە ئاماده‌كردووه، ئامانجی ئێمه بردنه‌وه‌ی زۆرترین یارییه، چونكه یارییه‌كان له‌ناو خاكی خۆمانه.
وتیشی، ده‌مانه‌وێت زۆرترین ده‌ستكه‌وتمان هه‌بێت، لە ركابەریی جۆدۆ به حه‌وت یاریزانی كچ و حه‌وت یاریزانی كوڕ به‌شدار دەبین، بۆ ركابەریی (كاتا)یش به هه‌شت یاریزان به‌شدار دەبین”.
بڕیارە پاڵه‌وانیه‌تیی جۆدۆی وڵاتانی عه‌ره‌بی بۆ ساڵی 2025 له قه‌زای شه‌قڵاوه به‌ڕێوه‌بچێت، هه‌رێمی كوردستانیش به یاریزانانی لاوان و تازەپێگەیشتووانی شارەكانی هەولێر و دهۆك بەشداریی دەكات.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا