لە ناو ئاسن و شێلمان گیری خواردبوو

تیمەکانی بەرگریی شارستانیی سۆران سەگێکیان بە سروشت شاد کردەوە

شۆڕش قادری

تیمەکانی بەرگریی شارستانیی سۆران هەر بەهانای هاوڵاتیانەوە ناچن، لە خەمی ئاژەڵەکانیشدان و لە سۆران سەگێکیان لەناو ئاسن و شێلمان رزگار کرد و بە سروشتیان شاد کردەوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران، شەوی رابردوو ئاگادارکراونەتەوە لەوەی سەگێک لەناو ئاسن و شێلمان لە سنووری بنکەی دیانا / دەشتی دێڵزیان گیری خواردووە.

دوای ئاگادارکردنەوەیان، بنکەی بەرگریی شارستانیی دیانا و تیمی رزگارکردن چوونەتە شوێنەکە و دوای کارکردنی چەند خولەکێک، توانیویانە سەگەکە رزگار بکەن و بیگەڕێننەوە ناو سروشت.