چوونی حاجیان بۆ مەککە - وێنە: هێڵی ئاسمانی عێراقی
حه‌ج و عومره: دواكه‌وتنی گه‌شتی عومرەکاران هێڵی سووره
لە ئەمڕۆوە گه‌شته‌كانی عومره به رێگای ئاسمانی ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه
ژووری هەواڵ
لە ئەمڕۆوە گه‌شته‌كانی عومره به رێگای ئاسمانی ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه و بەڕێوەبەرایەتی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان دەڵێت، مافی عومره‌كار و دواكه‌وتنی گه‌شته‌كانیان به‌لای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هێلی سووره.
نزیکەی هەفتەیەک بوو بەهۆی گیرخواردنی ژمارەیەک هاونیشتمانی لە سعودیە، گه‌شته‌كانی عومره به رێگای ئاسمانی راگیرابوون، حکومەتی هەرێمیش بریكاره‌كانی هێڵی ئاسمانی عیراقی تۆمەتبار دەکرد.
“ده‌بێت [کۆمپانیاکان] به‌رپرسیاریه‌تی دواكه‌وتنی گه‌شته‌كان هه‌ڵبگرن به‌ڵێننامه پڕ بكه‌نه‌وه كه هه‌موو عومڕه‌كاران له كاتی خۆیاندا ببه‌ن و بگه‌رێننه‌وه وبه پێچه‌وانه‌وه رووبه‌رووی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی و كارگێری و دارایی ده‌بنه‌وه”، بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان وا دەڵێت.
لەبەرامبەردا کۆمپانیاکان ئامادەییان پیشانداوە پابه‌ندی هه‌موو رێنماییه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هەرێمى كوردستان ده‌بن.