راگەیاندنی پارێزگاری کەرکوک بۆ 964

كەركوك هەنگاو دەنێت بۆ دروستكردنی وێستگەیەكی كارەبا و بەرهەمهێنانی كارەبا

محەمەد فاتیح

پارێزگاری كەركوك، دەستیكرد بە هەوڵەكانی بۆ دامەزراندنی وێستگەیەكی كارەبای 400 كەی ڤی و وێستگەیەكی وەبەرهێنان بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا لە كەركوك.

نووسینگەی راگەیاندنی پارێزگاری کەرکوک، بە 964ـی وت، رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک و زیاد عەلی فازڵ وەزیری کارەبا، دۆخی کارەبای شارى کەرکوک و هەوڵەکانی وەزارەتیان بۆ دابینکردنی کارەبا تاوتوێ کرد.

روونیشیكردەوە، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ کراوه لەسەر دروستکردنی وێستگەیەکی 400 کەی ڤی، بۆ کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا، لە سەرانسەری پارێزگاکە و دروستکردنی وێستگەیەکی وەبەرهێنان بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە کەرکوک.

پێشتر رێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك بڵاویكردەوە، كە لە رێگای كۆمپانیای Bpیەوە، وێستگەیەكی كارەبای 400 كەی ڤی و پاڵاوگەیەكی مۆدێرن و گەورەترین كارگەی پترۆكیمیایی بۆ خەڵكی كەركوك دروست دەكەن.

كەركوك هەنگاو دەنێت بۆ دروستكردنی وێستگەیەكی كارەبا و بەرهەمهێنانی كارەبا