لە نیوەڕۆوە دیار نەمابوون
دوو منداڵی ناحیەی جەبارە لەناو گۆماوێکی پیسدا خنکان
میلاد جەلال – گەرمیان
دره‌نگانى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشەممە 25.8.2025 ته‌رمى دوو منداڵ به خنكاوى گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه‌یه‌كی گه‌رمیان و وه‌ک باس ده‌كرێت له‌ناو گۆماوێكی پیسدا خنكاون.
رووداوى خنكانى دوو منداڵه‌كه لە ناحیەی جەبارە بووه و منداڵه‌كان ھاوڕێی یەکترى بوون.
رێبوار محەمەد، لێپرسراوی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەھید خالید گەرمیانی لە کفری بە 964ى وت، نزیکى کاتژمێر 5:30 خولەکی ئێوارە، تەرمی دوو منداڵ بە خنکاوی ھێنرانە نەخۆشخانەکەمان”.
وتیشی “تەمەنیان هه‌شت ساڵان و 11 ساڵانە، تەرمەکانیان رەوانەی پزیشکی دادی کەلار کراوە”.
به قسه‌ى کەسوکاری منداڵەکان، لە کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆى ئه‌مڕۆ له‌ماڵ چوونه‌ته‌ده‌ر و دیار نەماون، دواتر لەناو چڵکاوی ناحیەکە بە خنکاوی دۆزراونەتەوە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن