لە هەڵەبجە

هاوڵاتییەک 10 ساڵ زیاترە پێداویستی قوتابخانەیەک دابین دەكات

964+

محەمەد فاتیح

هاوڵاتییەكی پارێزگای هەڵەبجە، هەموو ساڵێك لەسەر گیرفانی خۆی، هەموو پێداویستییەكانی خوێندن بە جلوبەرگیشەوە بۆ قوتابیانی ئەو قوتابخانەیە دابین دەكات، كە بە منداڵی لێی خوێندووە و لەمساڵیشدا ئەم كارە خێرخوازییەی بەرفراوان بووە و نزیكەی 35 بۆ 40 گوند دەگرێتەوە.

مەریوان نەقشبەندی، کەسایەتی چالاک لە بواری پێکەوەژیانی ئایينەکان، بە 964ی وت، ماوەی زیاتر لە 10 ساڵه ئەم كارە خێرخوازییانە دەكات، وەك وەفایەك بۆ قوتابخانەی عەنەب، كە دەكەوێتە سنووری پارێزگای هەڵەبجەوە و قۆناغی سەرەتایی بۆ شەش ساڵ لەو قوتابخانەیە خوێندووە و هەموو ساڵێك تەنانەت جلوبەرگیش بۆ قوتابییەكانی دابین دەكات، كە ژمارەیان لە نێوان 30 بۆ 40 قوتابییە و هەروەها بۆ گوندەكەش پێداویستی تری دابینكردووە بەپێی توانای خۆی.

بیرۆكەی كارە خێرخوازییەكەی مەریوان نەقشبەندی وەك خۆی باسی دەكات، بڵاودەبێتەوە و گوندەكانی دەوروبەریش داوای ئەو هاوكارییانە دەكەن و ئەمیش لە رێگای رێكخراوەكانەوە، بەتایبەتی رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و كەسایەتییە زانستخواز و خێرخوازییەكانی هەرێمی كوردستان، وەڵامی داواكارییەكانیانی داوەتەوە.

“ئەم كارە خێرخوازییە كە من لە قوتابخانەكەی خۆمەوە دەستم پێكردووە، ساڵ بەساڵ فراوانتر دەبێت و بۆ ئەمساڵ ژمارەیان زیاد بووە و لە نێوان 35 بۆ 40 گوند داوای ئەو یارمەتییان كردووە، كە زیاتر لە 1000 قوتابی دەگرێتەوە و رێكخراوەكانم ئاراستە كردووە، كە خۆیان راستەوخۆ بچن بۆ دابەشكردنی پێداویستییەكان بەسەر قوتابیانی ئەو گوندانە و ئەو گوندانەش دەگرێتەوە، كە دوورەدەستن و بارودۆخی ئابورییان باش نییە، دابینكردنی پێداویستییەكان تەنانەت جلوبەرگیش دەگرێتەوە”، مەریوان نەقشبەندی وادەڵێت.

سه‌دان خێزانى کەمدەرامەتی هه‌ڵه‌بجه‌ سه‌به‌ته‌ى خ...

سه‌دان خێزانى کەمدەرامەتی هه‌ڵه‌بجه‌ سه‌به‌ته‌ى خۆراكیان پێدراوه