بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە کشتوکاڵدا

خوێندنی باڵا زەمالەی خوێندن لە هیندستان رادەگەیەنێت

964+

ژێوار خدر

ئەگەر ئارەزووی خوێندنت هەیە لە دەرەوەی وڵات و دەرچووی بەشی کشتوکاڵی، چەند زەمالەیەکی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە وڵاتی هیندستان بەردەستە و تا کۆتایی ئەم مانگە دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان، چەند زەمالەیەکی خوێندنی ماستەر و دکتۆرای لە بوارى کشتوکاڵدا لە وڵاتی هیندستان راگەیاند، خوێندنەکە بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026ە و لە بەناوبانگترین زانکۆکانی ئەو وڵاتە دەبێت.

دەشڵێت، زەمالەکە لە چوارچێوەی پرۆگرامی ئەنجومەنی هیندییە، بۆ لێکۆڵینەوەی کشتوکاڵی و پێشکەشکردن راستەوخۆ لە رێگەی ماڵپەڕی سەرەکیی پرۆگرامەکەوە دەبێت.

مەرج و زانیارییەکان:

پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتیی هەرێمی کوردستان بێت.
خوێندن بە زمانی ئینگلیزییە.
بۆ خوێندنی دکتۆرا، پێویستە کۆنمرەی ماستەر لە 75% کەمتر نەبێت.
پێویستە بواری خوێندنی ماستەر و دکتۆراکە هەمان بواری پێشووی خوێندکاری بێت.
فەرمانبەران و مامۆستایان دەبێت لانیکەم دوو ساڵ خزمەتیان هەبێت (تا 1/9/2025) لەدوای وەرگرتنی دوایین بڕوانامە.
ئەوانەی فەرمانبەر نین، لەکاتی وەرگیران دۆسیە لە وەزارەت دەکەنەوە.
خوێندنەکە لەلایەن وڵاتی هیندستانەوە پشتیوانیی دارایی دەکرێت.
کاندیدی دامەزراو لەلایەن وەزارەتی خۆیەوە مۆڵەتی خوێندنی بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان پێدەدرێت.
دەرچووانی بەرنامەی تواناسازی، پابەندی گرێبەستەکەی پێشوویان دەبن لەگەڵ وەزارەت.

دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن، رۆژی 31ـی ئابی 2025ـە.

بۆ زانیاریی زیاتر و پێشکەشکردن، دەتوانن سەردانی ئەم لینکە بکەن

لە بەریتانیاوە دوو زەمالەی خوێندن بۆ دەرچووانی زانکۆی ...

لە بەریتانیاوە دوو زەمالەی خوێندن بۆ دەرچووانی زانکۆی سلێمانی